سەرۆک بافڵ چاویکەوت بە ئێلبرۆرس کۆتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عیراق

کوردستان
18:05 - 2023-03-16

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاویکەوت بە ئێلبرۆرس کۆتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عیراق.

لە دیدارێکدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێم و عیراق گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆكان كرایەوە لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتنێكی نیشتمانی و هەنگاونان بەئاڕاستەی سەقامگیری.

‏‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی یەكێتی كرد لەپێناو كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان و وتی، هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامە و دەمانەوێت بە ئەنجامێكی ئەرێنی و دڵخۆشكەر بگەین. وتیشی، بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێم و گوزەرانی خەڵكەكەمان بەرپرسیارێتی ئێمەیە و بەهەمووشێوەیەك پێوەی پابەندین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP