جه‌مال كۆچه‌ر: پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێت

ئابوری
21:33 - 2023-03-18

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕۆژنــامه‌ی سه‌باحـی زمانـحـاڵی حكومه‌تی عیراقی ڕاگه‌یاند، چاوه‌ڕێـده‌كرێت پێش هاتنـی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران  گفتوگۆكانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ ته‌واوبكات و، پڕۆژه‌كه‌ په‌سه‌ندبكات.
لای خۆشیه‌وه‌ باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ٢٠٢٣ ژماره‌یه‌ك بـــڕگه‌ و مادده‌ی یاسایی تێدایه‌، كه‌یه‌كه‌مینــجاره‌ له‌بودجه‌دا جێگیرده‌كـرێت، ئــــه‌و بـڕگــه‌ و ماددانه‌ش كـــارئـاسانیی ده‌كه‌ن بـــۆ جێبه‌جێـكردنی پڕۆژه‌كان، پلانی گه‌شه‌پێدان، بونیادنانی ژێـرخان و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان.
به‌گوێره‌ی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی ژماره‌ شه‌شـی ساڵی ٢٠١٩، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌توانێت پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ بـــۆ ماوه‌ی سێ ســـاڵ ئامـاده‌بـكات، به‌ڵام یاسای بودجه‌ ته‌نیـــا بــــۆ ساڵی یه‌كه‌م پابه‌ندكارییه‌و، بـــۆ دوو ساڵه‌كه‌ی تــر وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و پلاندانان ده‌توانن به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌ستكاری به‌شێك له‌مـــادده‌ و بڕگه‌كانی بودجه‌ بكه‌ن.
 
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP