په‌رله‌مانتارێكی عیراق: دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری له‌سه‌ر بودجه‌ نابێت

ئابوری
11:47 - 2023-03-19

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند: دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕی جیهانیدا كاتییه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بودجه‌ نییه‌، چونكه‌ به‌پێی ڕێژه‌ی ساڵانه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت نه‌ك ته‌نها دو رۆژ كه‌ نرخی نه‌وت دابه‌زین به‌خۆوه‌ ببینێت.
وتیشی، ئه‌م دابه‌زینه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌هه‌ندیٍَ باروودۆخه‌وه‌و ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی نه‌وت هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك دو مانگی داهاتودا.
به‌گوێره‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ش، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 70 دۆلار دیاریكراوه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 72.97 دۆلارو  نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساسیش به‌ڕێژه‌ی 66.74 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ترسی له‌زیادبونی كورتهێنان دروستكردوه‌، له‌كاتێكدا به‌پێی ئه‌و نرخه‌ی حكومه‌ت دیاریكردوه‌ رێژه‌ی كورتهێنان 64 ترلیۆن دیناره‌.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP