ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاند، قه‌رزی درێژخایه‌ن و پاڵپشتی به ئامێر‌و كه‌لوپه‌لی كشتوكاڵی بۆ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له بودجـه جێگیرده‌كرێت.
غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاند، له لیژنه‌ی كشتوكاڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گفتوگۆمانكرد سه‌باره‌ت به‌پرۆژه یاسایی پاڵپشتی وه‌به‌رهێنانی كشتوكاڵی، و له پرۆژه‌یاساكـه پاڵپشتی گه‌وره بۆ جوتیاران دانراوه چ بۆ پرۆژه نوێیه‌كان یاخود كڕینی كه‌لووپه‌لی كشتوكاڵی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕێكه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پاڵپشتیانه جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه.
ته‌ئكیدیكرده‌وه، كاری جدی بۆ ئه‌م هه‌وڵه ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها له پلانی كاری لیژنه‌ی كشتوكاڵیشه كه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕابسپێرێت به دامه‌زراندنی كۆمپانیایی كشتوكاڵی نیشتیمانی بۆ دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی جوتیاران له‌هه‌موو عیراق به‌نرخی پاڵپشتی كرا‌و به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك له بودجه‌ی ئه‌مساڵ ئه‌م پێشنیاره جێده‌كه‌ینه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP