مەکتەبی رێکخستن: دەنگی گەلی کوردستان هەمیشە جێگەی شانازییه‌

کوردستان
20:12 - 2023-03-19



مەکتەبی ڕێکخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەیادی 44هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستاندا  په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌:" دەنگی گەلی کوردستان ئەو دەنگە زووڵاڵەیە کە لە رۆژانی سەختی خەباتدا وورەیەکی پۆڵاین بوە بۆهێزی پێشمەرگەی کوردستان و کۆمەڵانی خەڵک"

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:
بەڕێزان بەرێوبەرو کادرو کارمەندانی دەنگی گەلی کوردستان 

لەیادی 44هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستاندا 
بەناوی لێپرسراو و تەواوی هەڤاڵانی مەکتەبی ڕێکخستنەوە گەرمترین پیرۆزبای ئەم یادە بەنرخەتان لێ دەکەین وهیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆدەخوازین
دەنگی گەلی کوردستان ئەو دەنگە زووڵاڵەیە کە لە رۆژانی سەختی خەباتدا وورەیەکی پۆڵاین بوە بۆهێزی پێشمەرگەی کوردستان و کۆمەڵانی خەڵک .تاکە سەرچاوە بوو بۆگەیاندنی چالاکیەکانی پێشمەرگە لەداستانە پڕقارەمانەتێکیەکاندا بەهێزترین کاریگەری بوو بۆ ڕێکخستنەکان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەکاتی ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١دا کە تاکەمیدیای بیستراوی یەکێتی بوو کەچۆکی بەدوژمندادا وجەماوەری گەلەکەمانی بەو پەری جۆشوخرۆشەوە ڕاپەڕینیان سازدا بۆیە ئەم ئیزگە بەنرخە یەکێکی ترە لەهەرە سەروەریەکانی ڕاگەیاندنی یەکێتیەکەمان وهەمیشەجێگەی شانازیە هەربەم بۆنەیەوە دەستخۆشی لەبەڕێوبەر وستافی ئەم ئیزگە ئازیزە دەکەین وئومێدی داهێنانیان بۆدەخوازین لەبواری کاری میدیایدا هەمیشە پشتیوانی لەم ئیزگەئازیزەومیدیاکانی ڕاگەیاندنی یەکێتیەکەمان دەکەین دوبارەپیرۆزە

مەکتەبی ڕێکخستن

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP