ئیداره‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق بۆ ئه‌مریكا بۆ دووه‌م هه‌فته‌ی له‌سه‌ریه‌ك كه‌میكردووه.
ئیداره‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، تێكڕای هاورده‌كردنی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا له 9 وڵاته‌وه گه‌یشتووه‌ته 4 ملیۆن و 532 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا، ئه‌مه‌ش به‌به‌راورد به‌هه‌فته‌ی ڕابردوو، 891 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا كه‌میكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق بـــۆ ئه‌مریكا به‌تێكڕا 138 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا بووه، كه‌به‌راورد به‌هه‌فته‌ی پێشووتر 6 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه كه‌هه‌نارده‌ی نه‌وت بـــۆ ئه‌مریكا به‌تێكڕا 144 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا بووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP