لەبارەگای مەڵبەندی ١٤ی كۆیە سێ كۆبوونەوەی جیا ئه‌نجامدرا

کوردستان
21:25 - 2023-04-03

‎ئەمڕۆ دووشەممە ۲٠۲۳/٤/۳ لە كۆیە لەبارەگای مەڵبەندی ١٤ی كۆیە لە سێ كۆبوونەوەی جیادا رزگار عەلی ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان  بە ئامادەبوونی رەهبەر سەید برایم ،  فەوزیە نەزیف ،  ئەبوزێد ساڵح ئەندامانی سەرکردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، عوسمان بانی مارانی ، لەگەڵ  جێگران و لێپرسراوی بەشەکان و ئەنجومەنی مەڵبەند و ئەنجومەنەکانی ڕاوێژکاری و پشتیوانی مەڵبەندی کۆیە و ناوەندی ڕێکخراوەکان و کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان و کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و زیندانیانی سیاسی و کەم ئەندامانی سەنگەر و ناوەندی کۆمەڵایەتی و ڕێکخستنە دێرینەکان و یەکێتی ژنان کۆبوونەوە 

‎لە کۆبونەوەکەدا باس لە پێداچوونەوە و رێکخستنەوەی ئۆرگانە حزبییەکان و بارودۆخی گشتی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا ، جەخت کرایەوە لەسەر  هەنگاوەکانی پێداچونەوە و ڕێکخستنەوەی ئۆڕگانەکان و ناوەند و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان بە مەبەستی تۆکمە کردنەوەی  ڕێکخستنەکان و باشتر کردنی کاری حزبی و ڕێکخراوەیی و خزمەت کردن بە چین و توێژە جیاجیکان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە گشتی و کۆیە بە تایبەت کە دەڤەرێکی گرنگ و پڕ بایەخە  لە سەرجەم شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کورد و شۆڕشی نوێ ی گەلەکەمان .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP