راگرتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان 850 ملیۆن دۆلار زیانی هه‌بووه‌

ئابوری
18:07 - 2023-04-27

راگرتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردودا نزیكه‌ی هه‌شت سه‌د و په‌نجا ملیۆن دۆلاری زیانی له‌ ئابوری هه‌رێم داوه‌.

رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، له‌دوای راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم نزیكه‌ی هه‌شتسه‌د و په‌نجا ملیۆن دۆلار زیان به‌ر ئابوری هه‌رێم كه‌وتوه‌، به‌رده‌وامبونی ئه‌م دۆخه‌ هه‌رێم له‌ "ئیفلاسبون نزیكده‌كاته‌وه‌ .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، بڕیاری راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی ئابوری هه‌بوه‌ و دیاریش نییه‌ كه‌ی هه‌نارده‌كردن ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

له‌ بیستو پێنجی مانگی رابردوه‌وه‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی توركیاوه‌ بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان راگیراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی عێراق سكاڵایه‌كی له‌ دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دژی توركیا برده‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP