پسپۆڕێك هۆشداریی له‌ خواردنه‌وه‌ی كحول له‌گه‌ڵ گۆشتی برژاو ده‌دات

تەندروستی
11:30 - 2023-05-01

(د.یكاترانیا كاشوخ) پزیشكی پسپۆڕ له‌ نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس رایگه‌یاندووه‌:" خواردنه‌وه‌ کحولییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاریگه‌ریی سلبی ده‌كه‌نه‌سه‌ر سه‌رجه‌م سیستم و ئه‌ندامانی جه‌سته‌، له‌نێوشیاندا كۆئه‌ندامی هه‌رس."

 ئه‌و پزیشكه‌ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئیزڤێستیا”ی روسیا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌:" خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان لەگەڵ گۆشتی برژاو مەترسییه‌كانی زیانگەیاندن بە پەنکریاس زیاد دەکات. "

د.یكاترینا ده‌ڵێت:" کحولی ئیتانۆل کاریگەری لەسەر هەموو سیستەم و ئەندامەکانی جه‌سته‌ هەیە، لەوانەش کۆئەندامی هەرس و گورچیلە، چونکە مادده‌ کحولییه‌كان دەردانی ئاو، له‌گه‌ڵیشیدا پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و زینک زیاد دەكه‌ن. هەروەها کحوله‌كان ڕێگری دەکه‌ن لە هەڵمژینی ڤیتامینەکان. کاتێکش لەگەڵ گۆشتی چەوردا بخورێت، مه‌ترسیی له‌كاركه‌وتنی پەنکریاس زیاددەکات”.
 
جه‌ختشده‌كاته‌وه‌ كه‌: “دەبێت گۆشت زۆر باش سووربكرێته‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی به‌ته‌واوی ده‌برژێت، بۆئەوەی هەموو جۆرە بەکتریایەک كه‌ تێیدایه‌ بکوژێت و له‌ناوبچێت، پێویستشە بزانین کە توێشه‌ ناسكه‌ به‌ تامه‌كه‌ی دەرەوەی، ناوه‌ندی مادده‌ ژه‌هراوییه‌ مه‌ترسیداره‌كانه‌، کە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.

ئەو پسپۆڕە پێشنیاریش دەکات، ئەو کەسانەی كه‌ بەدەست نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وه‌ك کۆئەندامی هەرس و کێشەی دڵ و خوێنبەرەکانەوە دەناڵێنن، خۆیان لە خواردنەوەی کحول بەدوور بگرن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP