سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌په‌یامێكدا بۆ كه‌مال كلیـچدارئـۆغـڵو ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌نگی من بۆ ئێوه‌یه‌و باوه‌ڕمـوایه ئاشتی ده‌سته‌به‌رده‌كه‌یت.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، 13یه‌مین سه‌رۆك كۆماری توركیا كلیچـدارئۆغڵو، خودا ڕێگه‌كه‌ت واڵا بكات، له‌ناخی دڵه‌وه باوه‌ڕموایه كۆتایی به‌جیاكاری ده‌هێنیت، ئاشتی ده‌سته‌به‌رده‌كه‌یت و، توركیا به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری و ئارامی ده‌به‌یت.
هاوكات وێنه‌یه‌كی كلیچدارئۆغڵوی به‌لۆگۆی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، "ده‌نگی من بۆ ئێوه‌یه".
بڕیاره 14ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی توركیا به‌ڕێوه‌بچێت، كه‌مال كلیچدارئۆغڵو كاندیدی ئۆپۆزسیۆنه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌دژی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكی ئێستا‌و كاندیدی ئاكپارتی و مه‌هه‌په.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP