یاریدەدەرەکانی ئێستا و پێشووی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا له راپۆرتێكدا ده‌ڵێن:"، خو و شێوازی خواردنی جۆ بادین "وەک خو و شێوازی خواردنی منداڵ)ه.
ئه‌و یاریده‌ده‌رانه، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه:" سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كاتێكدا کەرەی فستق و پیتزا و پسكویت به باشتر ده‌زانێت له خواردنی تەندروستیی، كه‌چی ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ خولی دووەم خۆی كاندید بكاته‌وه"
به وته‌ی ئه‌و یاریده‌ده‌رانه، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە له ئێستادا تەمەنی 80 ساڵە، چێژ لە خواردنی ساندویچ به کەرەی فستق و جەلی، مەعکەرۆنه لەگەڵ کەرە و دۆشاوی سوور و هەروەها ئایسکرێم وەردەگرێت، زۆرجاریش گاتۆرادی پرتەقاڵ دەخواتەوە كه(خواردنەوەیەکی وزەبەخشەو ئاوی جه‌سته كه‌مده‌كاته‌وه).
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بۆئەوەشکراوە کەك" جیل بایدن خانمی یەکەم، هەوڵی گۆڕینی سیستمی خواردنی بایدن دەدات، تا زیاتر ماسی و سەوزە بخوات جا حەزی لێبێت یان نا.
ڤال خوشکی (بایدن)ش باسی له‌وه‌كردووه كه:" براكه‌ی، ئاره‌زووی له‌خواردنی گۆشتی ماسی سەلەمون نییە، ته‌نانه‌ت لە 2021 لەکاتی ژه‌می شامدا گلەیی ئەوەی کردووە، کە هاوسەرەکەی به‌رده‌وام زۆری لێده‌كات تا خواردنی تەندروستیی بخوات."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP