لە ماوەی ته‌نها (٦) سه‌عات، ئاسایشی نیشتمانیی لە کەرکوک، كچه ڕفێنراوێك ئازاد ده‌كات و ڕفێنەرەکانشی دەستگیرده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:"دوای ئەوەی سکاڵاییه‌كییان ده‌رباره‌ی ڕفاندنی کچێک له پارێزگای بابل و گه‌یاندنی بۆ كه‌ركوك به‌ده‌ستگه‌یشتووه، تیمێکی تایبەتیان پێکهێناوه‌و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له دۆسێكه كردووه.
باسی له‌وه‌شكردووه كه:" لەماوەیەکی پێوانەییدا کە 6 سه‌عات كه‌متری خایاندووه، شوێنی ڕفێنەرەکانیان لە پارێزگای کەرکوک دیاریکردووه‌و دوای ره‌زامه‌ندیی دادوه‌ریی كچه رفێندراوه‌كه‌یان ئازادكردووه.
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه :" رفێنه‌ره‌كانشیان ده‌ستگیركردووه كه دوو كه‌س بوونه‌و چەندین تاوانی دیكه‌شیان له ڕفاندن و پاره‌سه‌ندن و هه‌ڕه‌شه‌كردن ئه‌نجامداوه."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP