شه‌فافییه‌ت داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه‌زیاتر له 24 ملیار دیناره.
سایتی شه‌فافییه‌ت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕاگه‌یاندووه، به‌شێوه‌یه‌ك، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی، له‌ڕۆژی 13-5-2023 تــا 19-5-2023، بــڕی 24 ملیار و 617 هه‌زار و 622 دینار بووه، به‌جۆرێك زیاد له 17 ملیار دیناری نه‌ختینه‌یه‌و، زیاد له 2 ملیار دیناریش به‌شێوه‌ی چه‌كه‌و، زیاتر له 3 ملیار دیناریش مقاصه‌یه.
ڕۆژی 15-12-2022 دوای 30 ســاڵ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی قوباد تاڵه‌بانی، بووه خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌ت له‌داهات و خه‌رجی.
ئێستا ڕۆژانه هاوڵاتییان ده‌توانن سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین له‌سایتی شه‌فافییه‌ته‌وه بزانن. بڕیاره هه‌موو ڕۆژێكیش داهاتی ئه‌و شوێنانه بڵاوبكرێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP