وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق: ژماره‌ی تووشبووان به‌ تای خوێنبه‌ربوون له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌

تەندروستی
21:30 - 2023-05-19

سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبووان به‌تای خوێنبه‌ربوون بۆ 119 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌و، 18 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
ئاشكراشیكرد، زۆرینه‌ی تووشبووان و مردووان به‌په‌تاكه‌ له‌پارێزگای زیقاربوون، دوای ئه‌ویش به‌سره‌ و میسان و موسه‌نا و نه‌جه‌ف و به‌غدا و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌بوون.
داوایشیكرد، ئاژه‌ڵداره‌كان و گۆشتفرۆشه‌كان پابه‌ندی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌نه‌خۆشییه‌كه‌بن .
هه‌روه‌ك داوای له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆش كرد، كۆنتڕۆڵی هاتوچۆی ئاژه‌ڵ بكه‌ن له‌نێوان پارێزگاكاندا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP