وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له شاری هه‌ولێر بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر خاڵی ناكۆكی نێوانیان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن له كۆبونه‌وه‌دان.
وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌موواری یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن ده‌كه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدایه، رۆژی هه‌ینی له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی یه‌كێتی و پارتی سه‌باره‌ت به هه‌موواری یاسای هه‌ڵبژاردن، مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی هه‌ردوو حزب به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP