شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن دەکات

کوردستان
11:55 - 2023-05-21


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١/٥/٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی، شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی کرد لە فۆتوشی ماتسۆمۆتو باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا و گفتوگۆکانی نێوانیان، هەردوولا دیدو تێڕوانینی راشکاوانەی خۆیان خستەڕوو و هاوڕا بوون کە چارەسەری بنەڕەتی هەموو کێشەکان لەرێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش ئەنجام بدرێت.

تەوەرێکی تری دیدارەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، شاڵاو کۆسرەت رەسول دیدگای یەکێتیی بۆ ئەم پرسە خستەڕوو و جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP