پەرلەمانتارێکی یەکێتی داواکاری دەرمان پێشکەش بەوەزارەتی تەندروستی عیراق دەکات و داواکەی پەسەند دەکرێت و بڕی پێویستی دەرمان بۆ روبەروبونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان دەگاتە گەرمیان.
کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "دوای دواکاریمان و کۆبونەوە لەگەڵ وەزیری تەندروستی عیراق بۆ روبەروبونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشکی مناڵان، وەجبەی یەکەمی دەرمان گەیشتە گەرمیان و وەجبەی دووەمیش بەم نزیکانە دەگات".
وتیشی: "بەنوسراوی ژمارە (٤٤٤٦) لە (١٧ / ٥ / ٢٠٢٣) وەزارەتی تەندروستی ئاگاداری کردینەوە کە ( ٧٣٣٢٢) پارچە دەرمانی پێویست گەیشتووە و وەجبەی دووەمیش (٦٢٧٣٥) پارچەی تر دەگات".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP