ئاسۆ مامه‌ند كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌شاری كه‌ركوك، چاویكه‌وت به‌ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و هونه‌ری.
له‌دیدارێكدا كه ڕێبوار ته‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و، ژماره‌یه‌ك له‌كادرانی پێشكه‌توو ئاماده‌یبوون، ئاسۆ مامه‌ند چاویكه‌وت به د.ڕێبوار ئیسماعیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی.
له‌و دانیشتنه‌دا، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرد‌و، جه‌ختیانكرده‌وه كه‌ده‌بێت بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و نیشتمانییه‌كان له‌به‌رچاو بگیرێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی چاویكه‌وت به‌مه‌لا شاخی نووسه‌رو پێشمه‌رگه‌ی دێرین، له‌و دیداره‌دا مه‌لا شاخی دوایین كتێبی چاپكراوی خۆی به‌ناوی (ئاگرو خوێن) پێشكه‌شی ئاسۆ مامه‌ند كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی چاویكه‌وت به‌ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری شاری كه‌ركوك، له‌و دیدارانه‌دا ئاسۆ مامه‌ند له‌نزیكه‌وه گوێی له‌پێشنیازو داواكارییه‌كانیان گرت و، دڵنیای كردنه‌وه كه‌به‌پێی توانا، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌دات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP