له تهمهن 10 ساڵ دهچێت .. گەنجێکی یەمەنی ناتوانێت بڕوا بە خەڵک بێنێت کە پزیشکێکی تەمەن ٣٠ ساڵانه
لە یەکێک لە سەیرترین حاڵەتە پزیشکییەکان تا ئێستا روویدابێت، گهنجه دەرمانسازەکەی یەمەنه، به ناوی هایل ئەلسودی، كه جەستەیەکی تەمەنی ١٠ ساڵەی هەیە، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی لە سەرووی 30 ساڵەوەیە.
ئەو دەرمانسازە چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە و دەڵێت: له منداڵی به رووداوێک لە نهۆمی دووەمەوە کەوتووەتە خوارەوە، ئەمەش بووەتە هۆی وەستانی گەشەکردنی جهستهی، بەڵام ژیانی بە شێوەیەکی ئاسایی بهڕێوهچووه ههربۆیه خوێندنی تهواوكردوه و بڕوانامەی دبلۆم و پاشان بەکالۆریۆسی لە دەرمانسازی بەدەستهێناوە.
ئەو پزیشکە گەنجە دەشڵێت، دهتوانێت بەزەحمەت خەڵک قەناعەت پێبکات کە ئەو دەرمانسازە، کاتێک دێنە دەرمانخانەکەی بۆ کڕینی چارەسەر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP