سەرۆک بافڵ: هەر کەسێک لەپشت شەهیدکردنی موراد کانی کوردەییەوە بێت رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە

کوردستان
14:45 - 2023-05-30



بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهید موراد کانی کوردەیی کرد.

لەدیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی بنەماڵەی شەهید موراد کانی کوردەیی کرد لە مێژووی خەباتی گەلەکەمان و بەخشینی چەندین شەهید لەپێناو خاکی کوردستان.

وتیشی، یەکێتی ماڵی هەمیشەیی ئێوەیە و پشتیوانتان دەبێت لە بەدیهێنانی دادپەروەری و سەروەریی یاسا. کەیسەکەی ئێوە مایەی نیگەرانی ئێمەشە و دڵنیابن هەر کەسێک لەپشت شەهیدکردنی موراد کانی کوردەییەوە بێت، رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.

لەبەرامبەردا بنەماڵەی موراد کانی کوردەیی سوپاس و پێزانینی خۆیان گەیاندە سەرۆک بافڵ کە بەردەوام لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بووە، بەپەرۆشەوە مامەڵەی لەگەڵ کەیسەکە کردووە و پشتیوان بووە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەکە. وتیشیان، یەکێتی حزبی ئێمەیە و لەمەودواش بە گڕوتینێکی زیاترەوە لە خزمەتکردن بەردەوام دەبن و لەسەر رێبازی پیرۆزی حزبی شەهیدان بەردەوام دەبین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP