پارتی بۆ یەكێتی: جەخت دەكەینەوە بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی هاووڵاتیان و پاراستنی قەوارەی هەرێم

کوردستان
11:25 - 2023-06-01

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی و ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی دەكات و هیوای بەردەوامی و هەنگاوی نوێتر بۆ یەكێتی دەخوازێت.

دەقی پەیامەكە:


بەڕێزان/ مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان..

بە بۆنەی  48  ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەكەین و هیوای بەردەوامی و هەنگاوی نوێتر و باشترتان بۆ دەخوازین.

لەو دەرفەتەدا جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی تێكڕای هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەكانی قۆناغی ئێستامان و داكۆكیكردن لە مافەكانی هاووڵاتیان و پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستكەوتەكانمان و پتەوكردنی گیانی یەكگوتاری و یەكهەڵوێستی سیاسی لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی كوردستان و چارەسەركردنی گیروگرفت و كێشەكان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و بەهێزتركردنی پایەكانی دیموكراسی.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین.. هەر سەركەوتوو بن..


مەكتەبی سیاسیی 

پارتی دیموكراتی كوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP