باوكی ماڕادۆناكه‌ی ناپۆلی خه‌ونی گه‌وره‌ی كوڕه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
باوكی ئه‌ستێره‌كه‌ی یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی كه به كفارادۆنا ناوزه‌نده‌كرێت، خه‌ونی گه‌وره‌ی كوڕه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌ویش یاریكردنه له ریزه‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی.
بادری كه باوكی كفاراتسخیلیای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵیه ئاشكرای ده‌كات، خه‌ونی گه‌وره‌ی كوڕه‌كه‌ی یاریكردنه له ریزه‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، بادری باوك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه بێ گومان هه‌موو یاریزانێك خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌یه به نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا شاد بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ونی گه‌وره‌ی كفارادۆنای كوڕم پۆشینی درێسی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانیه.
ئه‌م ووتانه‌ی باوكی كفاراتسخیلیا له كاتێكدایه كه هێشتا بۆندی كوڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی تا هاوینی 2027 و ئیداره‌ی یانه ئیتاڵیه‌كه‌ش له هه‌وڵدان گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ چه‌ند ساڵێكی تر درێژ بكه‌نه‌وه‌و مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌شی دوو هێنده به‌رز بكه‌نه‌وه.
ئه‌ویش له پێناو رێگری كردن له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا، كه خه‌ونیان ئه‌وه‌یه واژووی كفارا به‌ده‌ست بهێنن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP