محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامهزراندنییهوهپهیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: "یه‌كێتی وه‌كو بزاڤێكی نیشتیمانی دڵسۆزانه به‌ڕووی دیكتاتۆرییه‌تدا وه‌ستاوه‌ته‌وه".
ده‌قی په‌یامه‌كه...
ئه‌مڕۆ یادی چل و هه‌شت ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، وه‌كو بزاڤێكی نیشتیمانی دڵسۆز به‌رووی دیكتاتۆریه‌ته‌وه وه‌ستاوه‌ته‌وه و هه‌وڵی داوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی داواكاری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان، به‌هیوابوون به دیموكراسیه‌ت بۆ گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی و هه‌موو گه‌لی عیراق به‌گشتی.
به‌م بۆنه‌یه‌وه یادی هه‌ڵوێسته شهرهفمهندانهكانی سه‌رۆكی كۆچكردوو مام جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كه‌ینه‌وه، دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و كه‌سایه‌تی نیشتیمانی كۆكه‌ره‌وه، وه هه‌وڵه‌كانی كهلهبیرناكرێن له‌پێناو بونیاتنانی عیراقی نوێ و دانانی بناغه‌ی ده‌ستوور و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی، كه وێنه‌یه‌كی زیندووی وڵاته‌كه‌مانه كه به‌بڕواوه هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و بهرجستهكردنی ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كان كه‌نه‌وه‌كانی به‌خوێن و قوربانیدانی هه‌میشه‌یی به‌ده‌ستیان هێناوه.
هه‌روه‌ها به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی هه‌موو تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی و سه‌ركرده و كادره چالاكه‌كان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كهلهكاروانی یه‌كێتی به‌رده‌وامن و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكیان كردوه‌ته ئامانج بۆ كاری نیشتیمانی، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌وڵه ئه‌رێنیه‌كان بۆ ڕێبازی یه‌كێتی له‌به‌هێزكردنی پێشكه‌وتن و ئاشتی كۆمه‌ڵگه‌یی ده‌خوازین.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و هه‌موو شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردی و هه‌موو شه‌هیدانی بزاڤی نیشتیمانی عیراق، ئه‌وانه‌ی بهقوربانیدانیان عیراقێكی ئارامیان دروستكردوه كه به برایه‌تی و خۆشه‌ویستی رازاوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
1ی حوزه‌یران-2023
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP