هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و هیلال لە چاوەڕوانی ووڵامی كۆتایی لیۆ میسیین

وەرزش
10:52 - 2023-06-07

یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی لە چاوەڕوانی وولامی كۆتایی لیۆ میسی ئەرژەنتینی دایە تاكو جارێكی تر بگەڕێتەوە ریزەكانی یانەی بلوگرانا و درێسی یانە كەتەلۆنیەكە بپۆشێتەوە.. ئەم چاوەڕوانیەی یانەی بەرشەلۆنە لە كاتێكدایە كە رابیتەی لالیگای ئیسپانی رەزامەندی خۆی نیشاندا بەرامبەر ئەو پێشنیارەی یانە كەتەلۆنیەكە كە سەبارەت بە گێڕانەوەی میسی ئەفسانە پێشكەشی كردبوو.. وەك رۆژنامەی مۆندۆ ئاشكرا دەكات كە خودی میسی لە چاوەڕوانی ناوەڕۆكی ئەو بۆندەی یانە كەتەلۆنیەكە تاكو بزانێت بۆندەكەی بۆ ماوەی چەند ساڵ دەبێت و مووچەی ساڵانەكەشی بە چی جۆرێك دەبێت، هاوكات لای خۆیشیانەوە رۆژنامەكانی سعودیە جەخت لەوە دەكەنەوە كە میسی ئەستێرە چەند هەنگاوێكی كەمی ماوە پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعودیەوە بكات و پێدەچێت لە داهاتوویەكی نزیكدا میسی ئەرژەنتینی ئیمزا لەسەر بۆندەكەی بكات و پەیوەندی بە یانەی هیلالەوە بكات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP