بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی پێشوازی له عه‌بدولئه‌میر شه‌مری، وه‌زیری ناوخۆی عیراق كرد.
له‌دیدارێكدا كه ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، بڕیارده‌ری ده‌سته‌ی كارگێڕی و شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌لال شێخ ناجی، سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و وه‌ستا ره‌سوڵ، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی پێشمه‌رگه و هیوا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماده‌بوون، دۆخی ئه‌منیی وڵات و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان له‌پێناو پاراستنی سه‌قامگیری گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا و جه‌خت له فراوانكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و عیراق كرایه‌وه.
سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئاماده‌یی هه‌موو هاوكارییه‌كی بۆ هێزه‌كانی ناوخۆی عیراق ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه به‌رپرسیارێتیی هه‌موومانه، به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگییه‌كانیش فاكته‌ری به‌هێزبوون و هه‌نگاوی زیاتره له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یاساشكێنان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئارامیی وڵات ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP