ته‌ندروستیی كه‌ركوك: هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی ئیبۆلا له‌ شاره‌كه‌ تۆمارنه‌كراوه‌

تەندروستی
22:10 - 2023-06-09

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوك ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌ڤایرۆسی ئیبۆلا له‌شاره‌كه‌ تۆماركرابێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوك ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌ڤایرۆسی ئیبـۆلا له‌شاره‌كه‌ تۆمارنه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ته‌نیـا سێ حاڵه‌تی تووشبوونه‌ به‌تای خوێنبه‌ربوون.

ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك دوای ئه‌وه‌هات، وا بڵاوكرایه‌وه‌ !! كه‌كه‌سێك له‌شاری كه‌ركوك به‌ڤایرۆسی ئیبــۆلا گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP