پێگه‌ی میدل ئیست ئای ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا پشتیوانی پێدانی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی به هێزی پێشمه‌رگه كردووه، به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكراوه.
دۆن به‌یكن ئه‌ندامی كۆنگرێس له كۆمارییه‌كان كه ئه‌و بابه‌ته‌ی خستووه‌ته ده‌نگدانه‌وه به پێگه‌ی میدل ئیست ئای راگه‌یاندووه: ئه‌و بڕیاره پشتیوانی به‌هێزی هه‌ردوو پارته‌كه‌ی هه‌بووه‌و ئیداره‌ی ئه‌مریكاش ئاڕاسته ده‌كه‌ن بۆ ئاماده‌كاری و جێبه‌جێكردنی پلانی مه‌شق و راهێنان به هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق، بۆ به‌رگریكردن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی موشه‌كه‌كان و پێویستیشی به‌وه‌یه له ئه‌نجومه‌نی پیران په‌سه‌ندبكرێت.
هاوكات جوناسان لورد سه‌رۆكی پڕۆگرامی ئه‌منی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ناوه‌ندی ئه‌منی ئه‌مریكی به پێگه‌ی میدل ئیست ئای راگه‌یاندووه، هێزی پێشمه‌رگه مانگانه ٢٠ ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا وه‌رده‌گرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئه‌مریكا خواستێكی زۆر له‌سه‌ره و وتی، "ئۆكرانیا، وڵاتانی كه‌نداو، حكومه‌تی هه‌رێم خواستی وه‌رگرتنی ئه‌و سیستمه‌یان هه‌یه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP