حه‌یده‌ر نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی دانه‌وێڵه له وه‌زاره‌تی بازرگانیی عیراق رایگه‌یاند، “گه‌نمی ناوخۆیی بۆ ئه‌م وه‌رزه یه‌كێك بووه له باشترین جۆره‌كانی گه‌نم، ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌وانه باران بارین زۆر بووه‌و تۆوی گه‌نم له ماوه‌ی پێشوودا زۆر نایاب بوو، چونكه كێشی تایبه‌تی دانه‌وێڵه‌یه‌ك له زۆرێك له پارێزگاكاندا 82 میلیگرامی هه‌یه، له‌كاتێكدا كێشی تایبه‌تی گه‌نمی ئوسترالی بۆ هه‌ر دانه‌وێڵه‌یه‌ك ده‌گاته 81 میلیگرام، واته قه‌باره‌ی دانه‌وێڵه‌ی عێراقی له قه‌باره‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئوسترالی زیاتر بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “كێشی دانه‌وێڵه‌یه‌ك له ساڵانی ڕابردوودا له نێوان 70-73 میلیگرام بووه، به‌ڵام له‌م وه‌رزه‌دا، كێشی دانه‌وێڵه‌یه‌ك گه‌نمی ناوخۆیی گه‌یشته 82 میلیگرام، ئه‌مه‌ش نیشانده‌رێكی ئه‌رێنی گه‌وره‌یه، كه هه‌رگیز له ساڵانی رابردوودا رووی نه‌داوه”.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، “عێراق له وه‌رزی بازاڕكردنی ئێستادا به‌ره‌و خۆبژێوی گه‌نم ده‌ڕوات و پێشبینیش ده‌كه‌ین به‌رهه‌مهێنان له 4 ملیۆن تۆن زیاتر بێت”.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP