كازم تۆكی ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، توركیا به پاساوی كێشه‌ی ته‌كنیكی و هونه‌رییه‌وه له بۆرییه نه‌وتییه‌كاندا، پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌ستپێناكاته‌وه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌و وڵاته هۆكاری دیكه‌ی هه‌یه، كه سیاسین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، توركیا پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی عێراقی له‌و سكاڵایانه‌ی له دادگای ناوبژیوانی پاریس له‌دژی توركیا تۆماریكردووه، كردووه‌ته مه‌رجی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقیش ئاماده نییه له‌و سكاڵایانه‌ی بكشێته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز وتیشی، عێراق ژماره‌یه‌ك بژارده‌ی له به‌رده‌مدایه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێكیش له‌و بژاردانه به‌كارهێنانی به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌ی ئوردنه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم، كه عێراق به ئوردنه ده‌به‌ستێته‌وه له جێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP