له‌دژی كوشتنی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵان، ماوه‌ی دوو رۆژه خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی له‌فه‌ره‌نسا ده‌ستیانپێكردوه‌و، له‌چه‌ند شوێنێكیش گرژی و ئاڵۆزی توندی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
جیـراڵـد دارمانان وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا بڵاویكرده‌وه، دوو رۆژه گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامییان هه‌یه، 150 كه‌سیش ده‌ستگیركراون كه‌هه‌ستاون به‌نانه‌وه‌ی پشێوی هێرشكردنه‌سه‌ر شوێنه گشتییه‌كان.
لای خۆیه‌وه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌نجه كراوه به‌بێ سزا تێپه‌رنابێت، هاوكات داوای دانبه‌خۆداگرتن و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی كرد.
نائیل گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵی فه‌ره‌نسی بوو، رۆژی سێشه‌ممه له‌كاتێكدا ویستبووی له‌خاڵێكی پشكنین له‌ناوچه‌ی لا دیڤانـسی شاری پاریس تێپه‌رببێت له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه رێگری لێكراو، به‌هۆی دروستبوونی ئاڵۆزیی، گه‌نجه‌كه به‌گولله‌ی ئه‌و هێزه كوژرا.
له‌دوای رووداوه‌كه‌ش دایكی گه‌نجه‌كه داوای خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی له‌هاوڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كـردو، به‌هۆیه‌وه خۆپیشاندان و ئاڵۆزی سه‌ریهه‌ڵدا .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP