عیراق هه‌وڵده‌دات ئینته‌رنێتی كوالێتی باشتر دابین بكات

زانست و تەکنەلۆژیا
20:36 - 2023-07-01

وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌مازۆن تایبه‌ت به‌ دابینكردنی ئینته‌رنێت له‌ڕێی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامده‌دات .
هیام یاسری، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌ڕێی ته‌كنیكی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ دیدارێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌مازۆنی جیهانی ئه‌نجامدا.
وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان بڵاویكرده‌وه‌، تاوتوێی لایه‌نه‌ ئه‌منی، و ته‌كنیكی و یاساییه‌كانی پرۆژه‌كه‌ كراوه‌. سه‌ره‌ڕای روونكردنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ تێڕوانینه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو.
ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو وه‌زاره‌ته‌ عێراقییه‌كه‌ بڵاویكرده‌وه‌، هه‌وڵده‌ده‌ین باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتییان و دامه‌زراوه‌كان بكه‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵمانداوه‌ هێڵی ئینته‌رنێت به‌ باشترین كوالێتی بگه‌یه‌نینه‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “گه‌یاندنی هێڵی ئینته‌رنێت له‌ رێگه‌ی كێبڵه‌وه‌ كات و تێچوویه‌كی زۆری ده‌وێت، هه‌ر بۆیه‌ بڕیارمانداوه‌ له‌ رێگه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ ئینته‌رنێت به‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان بگه‌یه‌نین”.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP