دواین تۆپی ئاڵتۆنی لە چاوەڕوانی میسیدایە

وەرزش
12:03 - 2023-07-02

ئامادەكردن - محەمەد عەبدولڕەحمان

لە ئەگەری بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بۆ باشترین یاریزان لە جیهاندا، رەنگە دواین خەڵاتی باڵۆن دۆڕ بێت كە لیۆ میسی ئەرژەنتینی بەرزی بكاتەوە.. 30 ئكتۆبەری ئەمساڵ لە شاری دۆشاتڵێی فەرەنسی لە پاریسی پایتەخت، ناسنامەی ئەو یاریزانە ئاشكرا دەكرێت كە دەبێتە براوەی خاوەن خەڵاتی باڵۆن دۆر بۆ باشترین یاریزان لە جیهاندا كە ساڵانە لەلایەن گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فەرەنسیەوە پێشكەش دەكرێت.
لە شەشی مانگی ئەیلولدا ناسنامەی ئەو سێ یاریزانە ئاشكرا دەكرێت كە ركابەری یەكتر دەكەن لە پێناو دەستەبەر كردنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتۆنی كە بە باڵۆن دۆر ناسراوە.. بەهێزترین پاڵێوراوی نێو هاوكێشەكەش لیۆ میسی ئەرژەنتینیە، كە رووبەرووی ركابەریەكی بەهێزی ئیرلینگ هالاندی نەرویژی و گۆڵكاری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەبێتەوە.. لە ئەگەری دەستەبەركردنی تۆپە ئاڵتۆونیەكە لەلایەن میسیەوە، ئەوكات ئەو جادوگەرە ئەرژەنتینیە ژمارەی باڵۆن دۆرەكانی دەگەیەنێتە هەشت باڵۆن دۆر لە ژیانی یاریكردنیدا، كە رەنگە دواین خەڵاتی ئاڵتونی بێت بەدەستی بهێنێت.. بەتایبەت لە ماوەكانی رابردوودا لیۆی ئەستێرە بەرامبەر بە بودجەیەكی سەرسورهێنەر لە یانەی پاریس سانجێرمانیەوە فەرنسیەوە روویكردە ریزەكانی یانەی ئینتەرمیامی ئەمریكی.
لە وەرزی رابردوودا میسی كاری زۆر مەزنی كرد تا ببێتە پاڵێوراوێكی بەهێزی نێو هاوكێشەكەی خەڵاتی ئاڵتۆنی، گرنگترینیان گەییشتن بوو بە خەونە لە مێژینەكەی كە ئەویش بردنەوەی نازناوی مۆندیالی قەتەر بوو لەگەڵ هەڵبژاردەی تانگۆ.. میسی كاپتن لە 54 یاریدا لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بەشداری كرد.. تێیدا لەگەڵ یانەكەی و هەڵبژاردەی ووڵاتەكەی رۆڵی گەورەی گێڕا لە دروست كردن و تۆماركردنی 63 گۆڵ.. بە جۆرێك 38 گۆڵی تۆماركردوو لە 25 بۆنەشدا رۆڵی دروست كەری بینی لە تۆماركردنی گۆڵەكاندا
لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی ووڵاتەكەی خەونی تەواوی ئەرژەنتینیەكانی بەدەستهێنا و نازناوی مۆندیالی قەتەری بەرز كردەوە، هاوكات لەگەڵ یانەكەی پێشووی كە یانەی پاریس سانجێرمانە، نازناوی لیگاوەنی فەرەنسی و جامی سوپەری فەرەنسی بەرز كردەوە



لەسەر ئاستی خەڵاتە تاكە كەسیەكاندا، لیۆ میسی نازناوی باشترین یاریزانی مۆندیالی قەتەری پێبڕا.. هەروەها لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی جیهانیەوە بە نازناوی (باشترین) خەڵاتكرا.. نازناوی باشترین یاریزانی بیانیشی لە لیگاوەنی فەرەنسی و باشترین یاریزانی جامی سوپەری ئەو ووڵاتەی بەدەستهێنا.. هەروەها میسی دەستكەوتێكی دیكەی گرنگی دەستەبەر كردوو خەڵاتی لۆریۆسی وەكو باشترین وەرزشكار لە جیهاندا بەرز كردەوە.. هاوكات لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی جیهانیەوە بۆ ئامارە و داتاكانی مێژووی تۆپی پێ.. دوو خەڵاتی دیكەی پێ بڕا، كە ئەو دوو خەڵاتەش وەك باشترین یاریزان و باشترین یاریزانی دروست كەربوو.. هەروەها لایەن ئەو دەزگایەوە ئەو خەڵاتەشی دەستەبەر كرد وەكو باشترین گۆڵكار لە مێژووی هەڵبژاردەكاندا دیاری كرا 
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP