سایتی شه‌فافیه‌ت: داهاتی هه‌فته‌ی رابردووی سلێمانی زیاتر له‌ 18 ملیار دیناره‌

ئابوری
13:50 - 2023-07-14

داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له‌ رۆژی 8-7-2023  تا 14-7-2023، بڕی 18 ملیار و 150 ملیۆن و 176 هه‌زار و 737 دینار بووه‌، به‌جۆرێك كه‌ زیاتر له‌ 16 ملیار دیناری نه‌ختینه‌یه‌و هه‌روه‌ها نزیكی 2 ملیار دینار به‌شێوه‌ی چه‌كه‌ و 967 هه‌زار دیناریش مقاصه‌یه‌.
سایتی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك، داهات بڕی 18 ملیار و 150 ملیۆن و 176 هه‌زار و 737 دینار بووه‌، به‌جۆرێك كه‌ 16 ملیار و 227 ملیۆن و 830 هه‌زار و 612 دیناری واته‌ 89% نه‌ختینه‌یه‌ و هه‌روه‌ها 1 ملیار و 921 ملیۆن و 378 هه‌زار و 875 دینار، واته‌ 11% به‌شێوه‌ی چه‌كه‌ و بڕی 967 هه‌زار و 250 دینار مقاصه‌یه‌.

رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی قوباد تاڵه‌بانی بوو به‌خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌ت له‌ داهات و خه‌رجی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP