وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم به‌كارهێنانی جپسی نایتروجینی قه‌ده‌غه‌كرد

تەندروستی
20:34 - 2023-08-05

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌كارهێنانی جپسی نایتروجینی به‌ به‌كارهێنانی گاز و شله‌ی نایترۆجین قه‌ده‌غه‌كراوه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ماركێت و سارده‌مه‌نیه‌كان به‌كاریبهێنن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ئاگادارییه‌كدا كه‌ ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیانی كردوه‌ رایگه‌یاندوه‌، به‌كارهێنانی جپسی نایتروجینی به‌ به‌كارهێنانی گاز و شله‌ی نایترۆجین و بونی دوكه‌ڵێكی سارد له‌ناو ده‌م له‌كاتی خواردنی به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن منداڵان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ و ڕێگه‌پێدراو نیه‌ چونكه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌. بۆیه‌ نابێت هیچ ماركێتێك یان سارده‌مه‌نیه‌ك ئه‌و جۆره‌ جپسه‌ به‌كاربهێنێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر. و له‌كاتی به‌كارهێنانیشی هاوڵاتیان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌ هێڵه‌ گه‌رمه‌كانی تیمه‌كانی چاودێری بازاڕ بكه‌ن.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP