ئه‌یمه‌ن حسێن هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق په‌یوه‌ندی كرد به ریزه‌كانی یانه‌ی ره‌جا ریازی مه‌غریبیه‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌یمه‌ن حسێنی كه‌ركوكی له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی دێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی جه‌زیره‌ی ئیماراتی، پێشتریش.. سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كان ئاشكرایان كردوه چه‌ند رۆژێكه نوێنه‌رانی یانه‌ی ره‌جای ریازی مه‌غریبی له شاری به‌غدان بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی ئیمزاكردنی بۆند له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان بڵاو كردۆته‌وه: كه دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئه‌یمه‌ن حسێنی هێرشبه‌ر به شێوه‌یه‌كی ئالیكترۆنی ئیمزای له‌سه‌ر بۆنده‌كه‌ی كردوه، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ماوه‌ی بۆنده‌كه و بڕی تێچوه‌كه‌ی كرابێت، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌و گۆڵكاره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق نزیكبوو له‌وه‌ی بۆ وه‌رزی نوێی خولی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی عێڕاق په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی یانه‌ی قوه جه‌ویه‌ی عیراقیه‌وه بكات، كه پله‌ی دووه‌می وه‌رزی رابردووی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP