زانیاری له‌ باره‌ی هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ ئاشكرا ده‌كرێت

جیهان
13:39 - 2023-08-25

مایلز كاگینز وته‌بێژی پێشووی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا ره‌تیكرده‌وه‌ واشنتۆن هیچ نیه‌تێكی هه‌بێت بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران یاخود ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له‌ناو خاكی عێراق و رایگه‌یاند:" هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌وباره‌یه‌وه‌  بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ دوورن له‌ راستییه‌وه‌، چونكه‌ ژماره‌ی هێزه‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌س نییه‌ و ئه‌ركی هێزه‌كانیشیان بۆ شه‌ڕكردن نییه‌.

مایلز كاگینز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هێزه‌كانیان له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سوریا جوڵه‌یان پێكراوه‌، به‌ڵام ئه‌و جوڵانه‌ ساڵانه‌و رۆتینین و بۆ ئاڵوگۆڕی هێزی كۆن و نوێیه‌.

مایلز كاگینز جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی، ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و سوریا بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشه‌، له‌ئێستاشدا ته‌نها راوێژ ده‌ده‌ن و شه‌ڕ ناكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌پێناو پاڵپشتیكردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌ دژی داعش. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP