كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی یڤگێنی پریگۆژین، سه‌رۆكی گروپی ڤاگنه‌ر و به‌شێك له هاوكاره نزیكه‌كانی بوه هۆی ئه‌وه‌ی قسه‌و باس له ئه‌گه‌ری تیرۆركردنی ناوبراوی لێبكه‌وێته‌وه‌و چه‌ندین سیناریۆی په‌یوه‌ندیدار به كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه له باكوری مۆسكۆی پایته‌ختی ڕوسیا ده‌خڕێته‌ڕو.
سه‌رچاوه ڕووسیه‌كان چه‌ند گریمانه‌یه‌كیان بۆ كه‌وتنی ئه‌و روداوه خستوه‌ته‌ڕو، گریمانه‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه شاره‌زایان پێیانوایه كه فڕۆكه‌كه به دو موشه‌كی ئێس 300 خراوه‌ته خواره‌وه.
سیناریۆی دووه‌میش ئه‌وه‌یه ته‌قه‌مه‌نی له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا دانراوه و هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه بوه.
سیناریۆی سێیه‌م ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بۆمبێك له یه‌كێك له ئامێری نیشتنه‌وه‌دا چێنراوه.
سیناریۆی چواره‌میش هۆكاره‌كه‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه بۆ شكستی ته‌كنیكی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی سه‌رۆكی گروپی ڤاگنه‌ری تێدابووه له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژی پێش كۆتا گه‌شته‌كه‌یدا چاككراوه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP