رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هۆشداری داوه له‌وه‌ی شه‌ڕو برسێتی هه‌ره‌شه‌ی "له‌ناوبردنی" به‌ته‌واوی سودان ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و شه‌ره توندوتیژانه‌ی له 15ی نیسانه‌وه له نێوان سوپا‌و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا سه‌ریهه‌ڵداوه.
مارتن گریفیتس، رێكخه‌ری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، "شه‌ڕی سودان باری نائاسایی مرۆیی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره به‌رزده‌كاته‌وه، ئه‌م ململانێیه كه خه‌ریكه به‌رفراوانتر ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامی برسێتی و نه‌خۆشی و ئاواره‌بونی دانیشتوان، هه‌ره‌شه‌ی ڕوخانی ته‌واوی وڵات ده‌كات".
پێشتر رێكخراوی خێرخوازی نێوده‌وڵه‌تی ڕزگاركردنی منداڵان رایگه‌یاندبوو، كه له دوای سه‌رهه‌ڵدانی ململانێكانه‌وه نزیكه‌ی 500 منداڵ له سودان به‌هۆی برسێتی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له مانگی نیسانه‌وه رێكخراوه‌كه ناچاربوه 57 شوێنی خۆراك دابخات، ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی 31 هه‌زار منداڵ به‌ده‌ست به‌دخۆراكی و نه‌خۆشییه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن، چیتر له‌وێ خۆراكیان وه‌رنه‌گرتوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP