خانمه‌ كوردێك سەرپەرشتیی گەشتێک بۆ بۆشایی ئاسمان ده‌كات

جیهان
12:25 - 2023-08-28



یاسمین موقبیلی خانمه‌ کوردی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان، كه‌ كه‌شتیوانی بۆشایی ئاسمانه‌ له‌ ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریکا (ناسا)، سەرپەرشتیی گەشتێکی ئاسمانیی هاوبه‌شی ناساو كۆمپانیای (SpaceX) ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ 6 مانگ بخایه‌نێت. 

خانمه‌ کەشتیوانە کوردەکە بە بەشداری سێ کەشتیوانی ئاسمانی دیکە کە رۆژی شەممە لە رێگەی کەپسولی Dragon Endurance و بە موشەکی دروستکراوی کۆمپانیای SpaceX بەرەو ئاڕاستەی وێستگەی بۆشایی ئاسمان گەشتیانکرد، لە میانەی ئەرکێکدا کە پێشبینی دەکرێت زیاتر لە شەش مانگ بخایەنێت.

خاتوو یاسمین موقبیلی لە 24ـی حوزەیرانی 1983 لە ئەڵمانیا لەدایکبوە، دەرچووی زانکۆی تەکنەلۆجیای ماسۆشۆێتسی ئەمریکایە، دایك و باوكی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك خەڵکی شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانن و تەمەنی 40 ساڵە و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری ئەندازیاریی کەشتیوانی بۆشایی ئاسمانییدا و ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و دایکی دو منداڵی کچە، لە ساڵی 2017 لە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریکا (ناسا) وەکو کەشتیوانێکی تازەپێگەیشتو دەستبەکاربو بەمەبەستی راهێنان و مەشقپێکردنی، تاوەکو لە ساڵی 2020دا خولی ئەکادیمیای ناسای بە سەرکەوتویی تەواوکرد، لەو میانەیەشدا چوار مەدالیای سەربازی هێزە دەریاییەکان و ئاسمانییەکانی ئەمریکای پێبەخشراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP