نه‌یمار عه‌رشی ( پیلێ ) ی هه‌ژاند
نه‌یمار داسیلڤای به‌رازیلی و هێرشبه‌ری یانه‌ی هیلالی سعودی ، عه‌رشی ( پیلێ ) ی ئه‌فسانه‌یی كۆچكردوی هه‌ژاند و بوو به گۆڵكاری مێژووی سامپا .
له یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و پۆلیفیا كه به‌ئه‌نجامی 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆلێك به‌سودی سیلیساو یه‌كلای بوه‌وه ، نه‌یمار داسیلڤا به تۆماركردنی دوو گۆڵ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل گه‌یانده ( 79 ) و ئێستا به‌ته‌نها گۆڵكاری مێژووی وڵاته‌كه‌یه‌تی ، به‌ر له‌و یارییه ( پیلێ ) ی ئه‌فسانه‌ی كۆچكردو هاوشانی نه‌یمار هه‌ر یه‌كه‌و خاوه‌نی ( 77 ) گۆڵ بوون به هاوبه‌شی گۆڵكاری به‌رازیل بوون ، به‌مه‌ش نه‌یمار له 125 یاری نێوده‌وڵه‌تی توانیوێتی (79 ) گۆڵ تۆماربكات ، یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی نه‌یمار له ساڵی ( 2010) بوو له ژێر سه‌رپه‌رشتی ( مانۆ مینزێس ) ی راهێنه‌ر .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP