ته‌ڤگه‌ری ئازادی سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم تۆمارده‌كات

کوردستان
12:59 - 2023-09-12

پارتی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستان  رایگه‌یاند:" به‌ تۆمه‌تی “دروستكردنی سیناریۆ و تۆمه‌تباركردنیان به‌ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ناو شاری هه‌ولێر”، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم تۆمار ده‌كه‌ن.

دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم كه‌ ئه‌ندامێكی پارتی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستانی به‌ ئه‌نجامدانی تەقینەوەكەی رۆژی 1ی ئەیلولی هەولێر تۆمه‌تبار كردبو، تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای راگەیاندووه‌:،"ئه‌و كه‌سه‌ی تۆمه‌تباركراوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر بە هیچ جۆرێک دوورو نزیک نایناسن و ئەندامێتی نییە لە تەڤگەری ئازادیدا."

راشیگه‌یاندووه‌:" دەیانەوێت سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن لەسەر ئەو تۆمەتەی ئاڕاستەی تەڤگەر کراوە، کە پارتێکی سیاسی فەرمیە و خاوەن مۆڵەتە لەسەر ئاستی عێراق. کاری نا یاسایی لە لایەن ئەندامانی ئێمەوە بەڕێوە نەچووە.”

تارا حسێن ده‌ڵێت:"بەیاننامە و ڤیدیۆکەی ئەنجوومەنی ئاسایش (سیناریۆ)یه‌و دەسەڵات بۆ بەلاڕێدابردنی ناڕەزایەتی خەڵک و لە بیربردنەوەی دۆخی بێ مووچەیی و خراپی دۆخەکە ئەم سیناریۆیانە دادەڕێژن".

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ده‌شڵێت:" پێمانوایە “ئەمە هەر گرێدراوی ئەو پلان و سیناریۆیانەیە کە لە کەرکوک روویدا، هەمان پلان و سیناریۆیە، چونکە ئێستا تەڤگەری ئازادی هیوای خەڵکە. ناڕەزایەتی خەڵکیش بەرامبەر دەسەڵات هەیە کە نەیتوانیوە مووچه‌ و بوودجە و کێشەکانیان حەل بکات و کێشەی لەگەڵ عێراق هەیە و شکستی هێناوە،  ناڕەزایەتی خەڵک ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت، بۆ بە لاڕێدا بردنی ناڕەزایەتیەکان ئەم سیناریۆیانە دروست دەکەن، بۆ ئەوەی ئاژاوە لە ناوچەکە هەبێت لە پێناو مانەوەی خۆیان لە دەسەڵات".

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP