بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆکی داواکاری گشتیی سکاڵایەکیان دژی وەزارەتی تەندروستی عیراق و پەیمانگای پزیشکی دادوەری بەغدا تۆمار کرد، بەهۆکاری ئەوەی لەماوەی چوار ساڵدا نەیانتوانیوە پشکنین DNA بۆ روفاتەکانی پزیشکی دادوەری بکات.
کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: "لەگەڵ دادوەر نەجم عەبدوڵڵا ئەحمەد سەرۆکی داواکاری گشتی سکاڵامان لەسەر وەزارەتی تەندروستی عیراق و پەیمانگای پزیشکی دادوەری بەغدا تۆمار کرد، بەهۆکاری خەمتەرخەمییان لە پشکنینی DNA روفاتەکان".
"ماوەی چوار ساڵە 171 روفاتی ئەنفالکراوانی گەرمیان لە پزیشکی دادی بەغدا ماوەتەوە و بەهۆی ئەنجامنەدانی پشکنینی DNAـو ناسینەوەیان نەتوانراوە بگەڕینرێتەوە هەرێمی کوردستان، لەوچوارچێوەیەشدا بە مافی خۆمان زانیوە سکاڵا تۆمار بکەین بەهۆی جێبەجێ نەکردنی ماددەی (6) بڕگەی (5) یاسای ژمارە (13) ساڵی (2015) کە تایبەتە بە پاراستنی گۆڕەبەکۆمەڵەکانی عیراق و ئەنجامدانی پشکنینی DNA"، کاروان یاروەیس وادەڵێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP