زیانە داراییەکانی بومەلەرزەكهی ناوەڕاستی ئەم مانگەی وڵاتی مهغریب، نزیكهی ١١ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاره.
وەزارەتی دارایی مەغریب له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بۆئهوهكردووه:"لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی ٧ پلەی ڕێختەر لە پارێزگاكانی (حەوز، مەراكێش، ئۆوارزازات، ئەزیلال، چیچاوا و تارودانتی)دا، بەو هۆیەشەوە هەزاران كەس بوونە قوربانی.
ئاشكراشیكردووه:" بەهۆی ئەو بومەلەرزەیهی كه لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا وڵاتەکەی گرتەوە، تا ئێستا نزیکەی ٦٤ هەزار و ٥٩ خانوو لە شەش پارێزگا ڕووخاون."
ئهوهشیخستووهتهڕو:" کۆی گشتی زیانە داراییەکان، کە بەر ئەو ناوچانە کەوتوون بە ١١ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP