كارلۆ ئه‌نچیلۆتی هۆشداری به‌ فینیسۆس جۆنیۆر ده‌دات

وەرزش
11:20 - 2023-09-30

كارلۆ ئه‌نچیلۆتی هۆشداری به‌ فینیسۆس جۆنیۆر ده‌دات 

كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید هۆشداری ده‌دات به‌ فینیسۆس جۆنیۆری به‌رازیلی و هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی كه‌ هه‌مان ره‌فتاری پارساڵ دووباره‌ نه‌كاته‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی جیرۆنا ، به‌ گوێره‌ی هه‌والێك كه‌ پێگه‌ی دیفینسا سێنتراڵ بڵاویكردۆته‌وه‌ : كارلۆ فیسنیسۆسی ئاگادار كردۆته‌وه‌ به‌هیچ جۆرێك لێی قبوڵ ناكرێت ره‌فتاره‌كانی پار ساڵ به‌رامبه‌ر به‌ جیرۆنا دووباره‌ بكاته‌وه‌ كه‌ بووه‌ هۆكاری گرژی و ئالۆزی له‌ نێو یاریگادا و چه‌ندین جار ئه‌و یاریزانه‌ هێرشبه‌ره‌ ڕه‌فتاری گاڵته‌ئامێزی به‌رامبه‌ر به‌ یاریزانان و هانده‌ران ئه‌نجامدا كه‌ ئه‌مه‌ش پێكدادانی لێكه‌وته‌وه‌ ، دواجاریش ڕیاڵ مه‌درید 4 -2 شكستی هێنا .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP