په‌رله‌مانتارێك هه‌ولێر به‌ تێوه‌گلان له‌ قه‌یرانی دۆلار تۆمه‌تبار ده‌كات

عێراق
10:22 - 2023-10-10

یوسف كلابی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زۆر به‌ توندی ره‌خنه‌ له‌ بۆرسه‌ی هه‌ولێر ده‌گرێت و به‌ تێوه‌گلان له‌ قه‌یرانی دۆلار تۆمه‌تباری ده‌كات.

یوسف كلابی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ ئه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (x)  بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بۆرسه‌ی هه‌ولێرو بازرگانه‌كانی به‌ قاچاخبردنی دۆلاری دانیشتووی ئه‌و شاره‌، به‌ تێوه‌گلان له‌ قه‌یرانی دۆلار تۆمه‌تبار ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆرسه‌ی هه‌ولێرو ئه‌و بازرگانانه‌ی به‌قاچاخبردنی دۆلار به‌ مه‌به‌ستی به‌رزركردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار له‌ بازاڕی ره‌ش و به‌قاچاخبردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق قێزه‌ونترین كار ده‌كه‌ن.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، داواش له‌ دازگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات سنوورێك بۆ ئه‌و كاره‌ دابنێن كه‌ به‌ (سه‌ره‌ڕۆیی) ناوی بردووه‌.

ده‌شڵێت، ئه‌و كاره‌ به‌ ئه‌نقه‌سته‌و ئامانجه‌كانی روونه‌ كه‌ به‌ (ره‌وشتنزم)ی ناوی ده‌بات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP