په‌رله‌مانتارێك: هه‌وڵێك له‌ئارادایه‌ بۆ زیادكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان و ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان كه‌مه‌

عێراق
21:16 - 2023-10-11

محه‌مه‌د نوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاند: كاره‌كان بۆ زیادكردنی مووچه‌و باشتركردنی ژیانی خانه‌نشینان و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌مووچه‌كانیان كه‌مه‌و، به‌شی پێداویستییه‌كانی ژیانیان ناكات به‌رده‌وامه‌.

وتیشی :حكومه‌ت له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ ژیانێكی شایسته‌ بۆ موچه‌خۆران دابین بكات.

په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د نوری ڕوونشیكرده‌وه‌: چاوه‌ڕوانده‌كرێت سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو مووچه‌ی خانه‌نشینان و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی موچه‌كانیان كه‌مه‌ زیادبكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، حكومه‌ت پێویستی به‌زیاتر له‌ 4 تریلیۆن و 500 ملیار دینار هه‌یه‌و، بڕیاره‌ كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی عێراق له‌ 500 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP