محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌سه‌ر بانگهێشتی عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری میسر، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات و به‌شداریی له كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی به په‌له‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه:" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی له عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسره‌وه پێگه‌یشتووه، بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی به‌په‌له‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه بڕیاره له قاهیره رێكبخرێت."
راگه‌یه‌ندراوه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه:" له كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی به‌په‌له‌دا ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه به‌شدارده‌بن، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌و بارودۆخه مه‌ترسیدارانه‌ی كه‌رتی غه‌ززه له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت."
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه كردوووه و دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی شه‌ڕی فه‌له‌ستینییه‌كان و ئیسرائیلیان تاوتوێكرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP