دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند،
دەست بەسەر 15 ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلدا گیراوە کە دەستکاری ژمارەی شاسییەکانیان
کراوە و هەوڵدراوە لە بەندەری ئوم قەسرەوە هاوردەی عێراق بکرێن.
عەلائەدین قەیسی وتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکان
رایگەیاند، دەستەکەیان بەردەوامە لە کارەکانی بۆ رێگریکردن لەو ئۆتۆمبێلانەی خوار
مۆدێلن و بەگوێرەی یاسا نابێت هاوردەبکرێن.
وتیشی، لە بەندەری ئوم قەسر دەستیان بەسەر 15
ئۆتۆمبێلی جیاوازدا گرتووە، کە هاوردەکردنیان
قەدەغەیە، نابێت هاوردەبکرێن و دوای دەستبەسەرداگرتنیان دەرکەوتووە کە دەستکاری
ژمارەی شاسیشیان کراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای دەستبەسەرداگرتنیان
ئۆتۆمبێلەکان رەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگ کراون بۆئەوەی رێکاری یاسایی پێویست
بگیرێتەبەر.
لە ساڵی2021 وە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
بڕیاریداوە، رێگە بەو ئۆتۆمبێلانە نادرێت هاوردەبکرێن کە زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر
مۆدێلەکانیاندا تێپەڕیوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP