په‌رله‌مانتار د. نەرمین مەعروف: لەبارەی مووچەخۆڕان لێكتێگەیشتنی باش له‌ نێوان هه‌رێم و عێراق هه‌یه‌

عێراق
17:09 - 2023-10-18


كۆبوونەوەی وەفدی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری دارایی هەرێم و عیراق كۆتاییهات و ئەندامێكی لیژنەكەش رایدەگەیەنێت: "لە كۆبوونەوەكەدا لێكتێگەیشتنی زۆرباش لەبارەی مووچەی فەرمانبەران هەبوو".

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر پشكی فراكسیۆنی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاندووه‌: "كۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەفدی حكومەتی هەرێم بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری دارایی هەرێم و عیراق و لەگەڵ لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەرێنی بوو و لێكتێگەیشتنی باش لەبارەی لیست و تێچووی مووچە هەبوو".

د. نەرمین مەعروف دەڵێت."هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لەسەر بنەمای دەستوور، لەژێر چاودێری دیوانی چاودێریی بۆ تەواوی مووچەخۆران و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی چارەسەر بكرێت" 

ئەمڕۆ 18-10-2023، وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری دارایی هەرێم و عیراق و لەگەڵ لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبوونەوە و ئەنجامی كارەكانی دوو مانگی رابردووی دەستەی چاودێری هەردوولا خرانە بەردەم لیژنەی دارایی و گفتوگۆی تێروتەسەلیان لەبارەوە كرا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP