عیراق .. ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ موڵك و ماڵی حه‌لبوسی و هاوسه‌ره‌كانی ده‌كات

عێراق
13:33 - 2023-10-19

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ موڵك و ماڵی حه‌لبوسی و هاوسه‌ره‌كانی ده‌كات.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ له‌میدیا عێراقییه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه‌, فه‌رمانگه‌ی خۆپاراستن له‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق, ده‌ستی به‌جموجۆڵ كردووه‌ بۆ ئاشكراكردنی موڵك و ماڵه‌كانی محه‌مه‌د حه‌لبوسی, سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌ی.
نوسراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی خۆپاراستن, كه‌ ئاڕاسته‌ی نوسینگه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌وهاوكاریكردنی دارایی تیرۆر كراوه‌, داوا ده‌كات زانیارییان بده‌نێ‌, له‌باره‌ی موڵك و ماڵ هه‌ژماری بانكیی (محه‌مه‌د رێكان حه‌دید عه‌لی حه‌لبوسی)و هه‌ردو هاوسه‌ره‌كه‌ی (هبه‌ محه‌مه‌د عه‌بدولعه‌زیز) و (نوار عاسم محه‌مه‌د) له‌وڵاتی (ئوردن و بیلاروسیا).


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP